بەغدا ئامادە نییە گفتوگۆ لەگەڵ حکومه‌تی ئێستای هه‌رێم بکات

ڕەئوف عوسمان، سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند بەغدا ئامادە نییە گفتوگۆ لەگەڵ ئەم حكومەتەی هه‌رێمدا بكات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، رەئوف عوسمان له‌ لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریكا هۆکاره‌کانی کشانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی ئاشکرا کرد.

رەئوف عوسمان وتی: "ئێمە بەرپرس نین لەم شكستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو شكستە خودی حكومەتەكە خۆیەتی و ئەو بێبەرنامەییە كە لە هەموو بوارەكاندا شكستی هێناوە، ئەوەش هۆكاری ئەوەیە كە لەم حكومەتە هاتووینەتە دەرەوە".

ئاماژەی بەوەشكردووە که‌ "جگە لەوەش حكومەت عێراقی ئامادە نییە لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستاندا دانوستان بكات، چونكە دەزانێت حكومەتێكی شكستخواردوەو دەنگی میللەتی پێنیە".

20ی ئەم مانگە، بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاریاندا لە كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكشێنەوە.

گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی دوای كشانەوەیان لە حكومەت پڕۆژەیەكیان ئامادەكردووە بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕزگاری نیشتیمانی تا ئەو كاتەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

بەكشانەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی، پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و وەزیری چوار وەزارەت و دوو سەرۆكی دەستەو وەزیرێكی ھەرێم، چۆڵ دەبن ھەرچەند ئێستا بەشێكیان لەلایەن پارتییەوە بەڕێوە دەبرێن بەڵام تائێستا روون نیە یەكێتی و پارتی چۆن لەسەر ئەو پۆستانە رێك دەكەون.

News Code 15514

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =