به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکوور ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک وتی: گه‌ماڕۆ نوێکانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌ک گه‌ماڕۆی ته‌واوی ئابووری وایه و ئه‌م به ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له دژی خۆمان ده‌زانین.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌ڕه‌شه کراوه که پیۆنگ یانگ له دوای سزادانی ئه‌و وڵاتانه ده‌بێت که پشتیوانیان له‌م گه‌ماڕۆیانه کردووه.
شایانی باسه که ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕۆژی هه‌ینی به مه‌به‌ستی کۆنترۆڵی سیستمی مووشه‌کی، به کۆی ده‌نگ گه‌ماڕۆی نوێی له دژی کۆریای باکوور سه‌پاند.
به پێی ئه‌م بڕیار نامه‌یه نوێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش که چین و ڕووسیاش واژۆیان کردووه، هه‌نارده کردنی به‌رهه‌می نه‌وتی بۆ کۆریای باکوور ۹۰ له سه‌د که‌م ده‌کات.
هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که شارۆمه‌ندی کۆریای باکوورن و له وڵاتانی دیکه‌ی جیهان ئیش ده‌که‌ن ده‌بێت له ماوه‌ی ۲۴ کاتژمێر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی خۆیان.
Your Comment