ئێران یەکێکە لەو ١٠ وڵاتەی کە سیستەمە سایبێرییەکانیان جێی دزەکردنە

ئەنجامە بە دەست هاتووەکان لە هەڕەشەگەلی سیستەمگەلی کۆنتڕۆڵی پیشەسازی لە ٦ مانگی یەکەمی ٢٠١٧ نیشان دەدات کە ئێران لە نێوان ١٠ وڵاتی یەکەمی جیهانە کە سیستەمەکانی کۆنتڕۆڵی پیشەسازیی بە هۆی هەڕەشەگەلی سایبری، ئالوودە بووە.

نە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیستەمگەلی کۆنتڕۆڵی پیشەسازی وەک کاکڵی ناوەندیی کۆنتڕۆڵ و چاودێریی ژێرخانە گرینگەکانی وەک تۆڕی گواستنەوە و دابەشکاریی کارەبا، وزەخانەی ناڤۆکی، پاڵاوگەکان، ڕایەڵی ئاو و کارخانەگەلی نەوت و گاز دێتە ئەژمار؛ بەڵام بە هۆی کۆن کۆن بوونی ئەو سیستەمانە، بەهایەکی ئەوتۆ نادراوەتە ئەمنییەتیان.

لەو بوارەدا گرووپی توێژینەوەیی تاقیگەی کێسپرێسکی، ئەنجامی توێژینەوەی خۆی سەبارەت بە دوورنوێنی هەڕەشەی سیستمەکانی کۆنتڕۆڵی پیشەسازیی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ ئاراستە کردووە.

بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە کە لە لایەن ناوەندی بەڕێوەبەریی فریاکەوتن و هاوئاهەنگی ئۆپەراسیۆنی ڕووداوە کەمپیوتێرەکان (ناوەندی ماهر) بڵاو کراوەتەوە، ئێران یەکێکە لە ١٠ وڵاتی یەکەمی جیهان کە سیستەمگەلی کۆنتڕۆڵی پیشاسازیی بە ڤایرۆسگەلی کۆدپێدراوە ئالوودە کراون.

ئەو لێکدانەوەیە نیشان دەدات کە لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ لە نێوان ١٥ وڵات کە خاوەن زۆرترین سیستەمگەلی کۆنتڕۆڵی پیشەسازیی هێرش پێکراوەن، ئێران لە پلەی ٧ دەوەستێت.

بە پێی ئەو توێژینەوەیە ڕیسکی تایبەت بە سیستەمگەلی کۆنتڕۆڵی پیشەسازی بریتین لە سەرچاوە جۆراوجۆرەکان و لەوان دەوڵەتان، گرووپگەلی تیرۆریستی، فەرمانبەرانی ناڕازی، کێشەکان، ڕووداوەکان، بەڵای سروشتی و هەروەها هەنگاوی لە ناکاو و یان بە ئانقەستی هێزە ناوخۆییەکان.

News Code 15494

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =