پارە دەرهێنان بە شێوازی محەمەد بێن سەلمان/ ٦ ملیارد بدە و ئازاد بە

شازادەکانی سعوودی کە ماوەی چەند مانگە بە فەرمانی محەمەد بێن سەلمان دەستگیر کراون، ئێستا بەرەوڕووی پێشنیاری پارەدان بۆ ئازادیان بوونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی ئەمریکایی وال ستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە کەسانی نزیک لە "وەلید بێن تەلال" یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسانی ئێستای جیهان، ڕاگەیاندووە کە بە ناوبراو پێشنیاری پێدانی ٦ ملیۆن دۆلار لە بری ئازادیی کراوە.

سەرچاوەکانی ئاگادار دەڵێن کە بەرپرسانی سعوودی داوایان لە شازادە وەلید بێن تەلال کردووە کە ئەگەر خوازیاری ئازادبوونیەتی، دەبێ لانی کەم ٦ ملیارد دۆلار بدات کە ئەو پارەیە بە شێوەی پەنگراو ئیمپراتۆریای بازرگانی جیهانی یەکێک لە دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهان دەخاتە مەترسییەوە.

ئەو شازادە ٦٢ ساڵەیە یەکێکە لە دەیان ئەندامی بنەماڵەی پادشایی، بەرپرسانی دەوڵەتی و بازرگانی عەرەبستانی سعوودی کە سەرەتای مانگی ڕابردووی میلادی لە گەڵ شەپۆلی دەستگیرکردنی بازرگانان و شازادەکان لە لایەن دەوڵەتی ڕیازەوە، دەستگیر کراوە.

محەمەد بێن سەلمان جێگری پادشایی عەرەبستان ئیدعای کردووە کە ئەو بەرپرسانە بە پێی حوکمی کەمپەینی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستگیر کراون. وال ستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا نووسیویەتی: ٦ ملیارد دۆلارێک کە بەرپرسانی سعوودی داوایان لە شازادە وەلید بێن تەلال کردووە، یەکێک لە گەورەوترین ڕەقەمەکانی مومکینە کە ڕیاز دەستگیرکراوانی پێ جەریمە کردووە.

تەلال یەکێک لە پشکدارانی گەورەی رۆژئاوا و لەوان کۆمپانیای تۆری کۆمەڵایەتی تویتەرە. ئەو ڕایەڵێکی بەربڵاوی لە کۆمپانیاگەلی سەرمایەدانەریی لە ئاستی جیهاندا دامەزراندووە.

پێشتر گۆڤاری ئەمریکایی فۆریس، سرەوەت و سامانی شازادەی سعوو‌دیی نزیک ١٨،٧ ملیارد دۆلار بەراوەرد کردبوو کە ئەو سامانە وەلید بێن تەلالی کردبووە دەوڵەمەندترین کەسایەتیی رۆژهەڵاتی ناڤین.

ئەو شازادە سعوودییە ڕایگەیاندووە کە لای وایە ئەگەر تەسلیمی ئەو بڕیارە بێت، لە ڕاستیدا ئەو کارە بە مانای دان بە تاواندا هێنانە و ئەو ناچار دەبێت ئیمپراتووریای دارایی خۆی کە لە ماوەی ٢٥ ساڵدا کۆی کردووەتەوە، بدۆڕێنێت.

هەندێک سەرچاوەی ئاگادار دەڵێن کە شازادە وەلید بێن تەلال خەریکی دانوستان لە گەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی عەرەبستانە تا لە بری ئازادییەکەی پشکێکی گەورەی کۆمەڵەی بازرگانییەکەی (Kingdom Holding Co، کۆمپانیای سەرمایەدانەریی پادشایی) لێ وەرگرن.

بایەخی بازاڕیی ئەو کۆمپانیایە ٨،٧ ملیارد دۆلارە کە لە دوای دەستگیرکرانی شازدە وەلید بێن تەلال لە سەدا ١٤ دابەزینی بووە.

کۆمپانیای سەرمایەدانەریی پادشایی عەرەبستان لە مانگی نوامبێر رایگەیاند کە پاڵپشتیی خۆی لە دەوڵەتی سعوودی بپارێزێت و ستراتژیی ئەو کۆمپانیایە هەر وەک ڕابردوو دەمێنێتەوە.

کەسێکی ئاگادار دەكێت کە شازادە وەلید بێن تەلال کە ئێستا بەڕێوەبەری گشتیی ئەو کۆمپانیایە، دەیەوێت لەو کۆمپانیا نوێیە کە لە لایەن دەوڵەتەوە پاڵپشتی دەکرێت، لە پۆستی بەڕێوەبەرایەتیدا بمێنێتەوە. ئەو سەرچاوەیە وتیشی هەوڵ و پێداگریی تەلال پاراستنی کۆنتڕۆڵی ئیمپراتووریی ئەو کۆمپانیایە.

بە وتەی بەرپرسێکی باڵای سعوودی، شازادە وەلید لە ئێستادا بەرەوڕووی تۆمەتگەلێکی وەک گەندەڵی، بەرتیل و ئاڵوگۆڕکردنی پارەیە، بەڵام ڕوون کردنەوەیەکی زیاتری لەوبارەیەوە نەدا.

سەلاح حەجیلان پارێزەرێک کە لە ڕابردوودا هاوکاریی لە گەڵ سازادە وەلید بووە و هێشتاش پەیوەندیی بنەماڵەیی لە گەڵ ئەو شازادەیە ماوە، دەڵێن: هیچ تۆمەتێکی فەرمی لە دژی شازادە وەلید لە ئارادا نییە.

شازادە وەلید بێن تەلال بە کەسانی نزیکی خۆی وتووە کە پێداگرە لە سەر بێ تاوان بوون و سەلماندنی و ئەگەر ناچار بێت وەڵامی تۆمەتی گەندەڵیی کە خراوەتە سەر لە دادگە دەداتەوە.

کۆمپانیای سەرمایەدانەریی Kingdom Holding و دیوان پادشایی عەرەبستان و باڵوێزخانەی عەرەبستان لە واشنتۆن سەبارەت بەو هەواڵە هیچ رایەکیان دەرنەبڕیوە.

News Code 15460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =