به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕاشا توده‌ی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێرشی مووشه‌کی ئه‌م دواییه‌ی هێزه‌کانی یه‌مه‌نی بۆ سه‌ر کۆشکی یه‌مامه له ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بستان ئیدانه کرد.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌منیه‌ت به بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به جه‌نایه‌ته‌کانی ڕژیمی سعوودیه له یه‌مه‌ن له 3 ساڵی ڕابردوودا بکات، هێرشی مووشه‌کی یه‌مه‌نی بۆ عه‌ره‌بستان ئیدانه کرد و نیگه‌رانی خۆیی له‌م بابه‌ته ده‌ربڕی.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌روه‌ها جه‌خت کراوه که هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌بێت پێبه‌ند بن به قه‌ده‌غه‌ی ناردنی چه‌ک بۆ یه‌مه‌ن.
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌منیه‌تی هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه نیگه‌رنای خۆیان له دۆخی مرۆڤی یه‌مه‌ن ڕاگه‌یاندووه و له هه‌موو لایه‌نه‌کان داوایان کردووه که هه‌رچی زووتره یارمه‌تییه مرۆڤییهکان ڕه‌وانه‌ی یه‌مه‌ن بکرێت.
شایانی باسه که هێزه‌کانی یه‌مه‌ن ڕۆژی سێ شه‌مه له وڵام دانه‌وه به هێرشه ئاسمانییه‌کانی عه‌ربه‌ستان، مووشه‌کێکیان له کۆشکی یه‌مامه له ڕیاز گرت.
Your Comment