چالاکیی کۆڵبەران لە بازاڕچە سنوورییەکاندا سامان دەدرێن

بەڕێوەبەری گشتیی سنووری وەزارەتی ناوخۆ وتی: پێڕيونامەی نوێی ئەنجومەنی وەزیران بە مانای داخستنی چالاکیی کۆڵبەران نییە، بەڵکوو بە کردنەوەی بازاڕچەگەلی سنووری لە ناوچە دیاری کراوەکاندا چالاکیی ئەو کەسانە سامان دەدەرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ، مەجید ئاقابابایی بەڕێوەبەری گشتیی سنووری وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی پێڕەونامەی نوێی "ساماندانی ئاڵوگۆڕیی کاڵا لە بازاڕچەگەلی نافەرمیی کاتیی سنووری"ی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند: بە پێی ئەو پێڕەونامەیە، دانیشتووانی ناوچە سنوورییەکان لە سێزدە شاری پارێزگاکانی ورمێ، کوردستان، کرماشان، سیستان و بەلووچستان کە لانی کەم ٣ ساڵ پیشینەی نیشتەجێتی لە ناوچە سنوورییەکانی هەبێت، دەتوانێ لە ١٥ بازاڕچەی سنووری چالاکیی ئابووری و مامەڵەی کاڵایی هەبێت و لەو رێگەوە هەوڵ دەدرێت چالاکیی سنوورنشینان لە کۆڵبەرییەوە بەرەو مامەڵەی نافەرمی لە بازاڕچەکاندا بگۆڕێت.

ڕاشیگەیاند: دانیشتووانی ناوچەگەلی نزیکەی ٢٠ کیلۆمەترییی سنوورە رۆژئاواییەکانی وڵات لە شارەکانی پیرانشار و سەردەشت لە پارێزگای ورمێ، بانە و مەریوان و سەوڵاوا لە پارێزگای کوردستان، سەلاس باوەجانی و سەرپێڵ زەهاو و پاوە لە پارێزگای کرماشان و هەروەها دانیشتووانی شارەکانی میرجاوە و هیرمەند و نیمڕووز و زەهەک و سەراوان لە مەودای ٥٠ کیلۆمەتریی پارێزگای سیستان و بەلووچستان لەو یاسا ئاسانکارییە کە لە پێڕەونامەکەدا هاتووە بەهرەمەند دەبن. بە گوێرەی پێڕەونامەکە هەر کەس مانگانە لە داشکانەوەی ٥ ملیۆن ڕیاڵی وەک داشکانەوەی سوودی بازرگانی بەهرە دەبات.

بەڕێوەبەری گشتیی سنووری وەزارەتی ناوخۆ بە ئاماژە بەوەی کە ئەو کەسانە لە هەڤیازیگەلی دیکەش بەهرەمەند دەبن، وتی: جگە لەوەی کە مامەڵەی کاڵا بە شێوەی فەرمی و یاسایی ئەنجام دەدرێت و بەرپرسایەتیی بازاڕچەکان لە ئەستۆی گومرۆکە، هەلی ترانزیتی کاڵای ناوخۆیی دەڕەخسێت و مانگانە دانیشتووانی ئەو ناوچانە لە داشکانەوەی سوودی بازرگانی بۆ هاوردەی کاڵای مۆڵەت پێدراو بەهرەمەند دەبن.

ئاماژەی بەوەش دا: کەسانی بەهرەمەند لەو یاسایە لە رێگەی دەرکرانی کارتی ئەلەکترۆنیکیی سنوورنشینان مامەڵە فەرمییەکانیان ئەنجام دەدەن.

ئاقابابایی بە ئاماژە بەوەی کە تێچووەکانی دامەزرانی بەشی ئیداری و ژێرخانی و سەرمایەدانەرییەکانی دیکە و دابین کردنی هێزی کاریی بازاڕچەکان لە ئەستۆی پارێزگاکانە، وتیشی: ئامانج لە جێبەجێ کردنی ئەو پلانە پێشگری لە زیان گەیشتن بە کۆڵبەران، پاراستنی پێگە و کەرامەتی مرۆیی سنوورنشینان و رێنوێنی و گواستنەوەی چالاکییەکانیان بۆ ڕەهەندێکی یاسایی و هەروەها بەرزکردنەوەی داهاتی ئەو چینەیە.

News Code 15429

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =