به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به بڵا کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له هه‌موو لایه‌نه‌کانی یه‌مه‌ن داوای کرد تاکوو دهمارگژییهکان ڕابگرن و دووری بکه‌ن له تۆڵه سه‌ندنه‌وه له یه‌کتر.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه له ڕێگه چاره‌ی سیاسی وه‌ک ته‌نیا ڕێگه‌ی به‌دی هاتنی سه‌قامگیری درێژخایه‌ن له یه‌مه‌ن و کۆتایی هێنان به کێشه‌کانی خه‌ڵک له‌م وڵاته ناوبراوه.
واشنتۆن له هه‌موو لایه‌نه‌کان داوای کرد که کاره دوژمنکار و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌کان له دژی یه‌کتر ڕابگرن و هه‌رچی زووتره بگه‌ڕێته‌وه بۆ مێزی دانوستان.
هه‌روه‌ها به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه ئه‌مریکا له هه‌موو لایه‌نه‌کان داوا ده‌کات به مه‌به‌ستی چوونی یارمه‌تییه مرۆڤییهکان و پزشکییه‌کان به تایبه‌ت گه‌یاندنی سوته‌مه‌نی به هه‌موو یه‌مه‌ن ئاسانکاری بکه‌ن.
Your Comment