مەحموود سداقەتی ئەو بیۆلۆژیستە لە دیمانە لە گەڵ مێهر، بە ئاماژە بە دۆزینەوەی ئانتی ژێنی ئێم ئێس وتی: ئەو پڕۆژەیە لە ١١ ساڵ پێشەوە بە لێکۆڵینەوە لە سەر تەواوی خوێندنەوە و وتارەکان کە لە بواری نەخۆشی ئێم ئێس ئەنجام درابوو، دەستی پێکرد.
سەداقەتی بە جەخت لە سەر شێوەی ناسینی نەخۆشی ئێم ئێس بە ئانتی ژێنەکان بۆ یەکەم جارە کە لە دنیا ئەنجام دەدرێت، وتی: ئێمە توانیومانە بۆ یەکەم جار لە رێگای خوێنەوە، ئێم ئێس بناسین.
ناوبراو بە ئاماژە بە سەرکەوتوویی ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لە سەر ئاژەڵ وتی: بۆ ئەنجام لە سەر نماانەی مرۆڤ، چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی جیهانین.
Your Comment