عەبدولسەلام: مووشەکمان لە کۆشکی مەلیک سەلمان گرتووە

وتەبێژی ئەنساروڵای یەمەن جەختی کرد کە هێزەکانی ئەنسارۆڵا مووشەکێکی باڵستیکیان لە کۆشکی یەمامە لە شاری ڕیاز گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەسیرە، محەمەد عەبدولسەلام، وتەبێژی ئەنساروڵای یەمەن جەختی کرد کە هێزەکانی ئەنسارۆڵا مووشەکێکی باڵستیکیان لە کۆشکی یەمامە لە شاری ڕیاز گرتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، یەکینەکانی ئەنسارۆڵای یەمەن مووشەکی جۆری بەرکان ۲ H یان لە کۆشکی یەمامەلە ڕیاز داوە.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ڕۆیترز ڕایگەیاند کە دووکەڵێکی خەست لە ئاسمانی ڕیاز بەرز بووەتەوە.

هاوپەیمانی سعوودی پاگەندەی کرد کە مووشەکەکەیان لە باشووری ریاز کۆنترۆڵ کرودووە.

شایانی باسە کە کۆشکی یەمامە لە ڕیاز شوێنی سەرەکی حەسانەوەی مەلیک سەلمانە و دەکەوێتە ڕۆژئاوای ڕیاز و ناوەندی سەرۆکایەتی دیوانی پاشایی عەرەبستانیشە.

News Code 15369

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =