به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: حکومه‌ت خۆپیشاندان به مافێكى ڕه‌واى هاووڵاتیان ده‌زانێت و هه‌میشه به‌رگرى له‌و مافه كردووه و به‌رگرى لێده‌كات.
له‌و ڕاگه‌یێندراوه‌دا هاتووه؛ حکوومه‌تی هه‌رێم به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و كرده‌وه ناشارستانى و توندوتیژانه‌ى ئه‌مڕۆ له چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كى كوردستان به‌تایبه‌تى له سنوورى پارێزگاى سلێمانى روویداوه.
ئاماژەی بەوەش کردووە، داموده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانى حكومه‌ت ده‌بێت به شێوه‌یه‌كى شارستانى و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا بكه‌ن و سه‌ر و سامان و ئاسایش و سه‌قامگیریى هاووڵاتیان بپارێزن، ڕێگه‌ش نه‌درێت خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كان بۆ هیچ مه‌رامێك و له هیچ لایه‌نێكه‌وه بقۆزرێنه‌وه و سه‌رپێچیكاران ڕووبه‌ڕووى سزاى یاسایى بكرێنه‌وه.
دوێنێ لە زۆربەی ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و چەند ناوچەیکی تری هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی دابین نه‌کردنی موچه ئەنجامدرا، لە چەمچەماڵ دوو هاووڵاتی برینداربوون، لە پیرەمەگرونیش بارەگای هەر پێنج حزبی بەشدار لە کابینەی حکومەتی هەرێم سوتێنران.
Your Comment