به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له وه‌ته‌ن، ئۆسامه قواسمی، وته‌بێژی بزوتنه‌وه فه‌تحی فه‌له‌ستین ڕایگه‌یاند که ئه‌بومازن ڕۆژی ۳ شه‌مه سه‌ردنای عه‌ره‌بستان ده‌کات و دواجاریش له‌وێوه سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌کات و هیچ بڕیارێکی بۆ سه‌فه‌ر کردن به ئێران نه‌داوه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌وه‌ی مێدیاکان سه‌باره‌ت به سه‌ردانی ئه‌بومازن باسی ده‌که‌ن، دووره له ڕاستی و ئه‌بومازن پلانی چوون بۆ ئێرانی نییه.
شایانی باسه که ئه‌بومازن له‌و کاته‌وه که ترامپ قودسی به پایته‌ختی ئیسڕائیل به فه‌رمی ناساند چه‌ندین سه‌فه‌ری بۆ وڵاتانی تورکیا، میسر، ئه‌ردۆن و قه‌ته‌ر کردووه.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌سه‌تین له ساڵی ۲۰۱۲وه سه‌ردانی ئێرانی نه‌کردووه.
شایانی باسه که دوێنێ ڕۆژنامه‌ی جراوزالم پۆستی ئیسڕائیلی ڕایگه‌یاند که مه‌حمود عه‌باس له میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوو سه‌ردانی ئێران ده‌کات.
Your Comment