دیداری سه‌لیم جه‌بوری و باڵوێزی عه‌ره‌بستان له‌ عێراق

سه‌رۆکی پارلمانی عێراق هاوکات له‌گه‌ڵ دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز شمری، باڵوێزی ڕیاز له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ په‌یونه‌دی دوو لایه‌نه‌ و بابه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ گفتوگۆی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لنه‌شره‌، سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له‌گه‌ڵ عه‌بدول عه‌زیز شمری باڵوێزی ڕیاز له‌ به‌غدا دیدار و گفتوگۆی کرد.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌ر دوو لا له‌ میانه‌ی ئه‌م دیداره‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕێکاره‌کانی به‌هێز کردنی په‌یونه‌دی دوو لایه‌نه‌ و بابه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ دانوستان و گفتوگۆیان کرد.

به‌ پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی پارلمانی عێراق، له‌م دیداره‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئاڵ و گۆڕه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌کانی عێراق گفتوگۆ کراوه‌.

له‌م دیداره‌، سه‌لیم جه‌بوری له‌ ڕۆڵی عه‌ره‌بستان بۆ دابین کردنی سه‌قامگیری له‌ عێراق سپاسی کرد.

نووسینگه‌ی جه‌بوری هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که‌ هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به‌ به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندی ئابووری نێوان هه‌ر دوو وڵات به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یشتوون.

News Code 15292

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =