بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی نەشرە، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی وتی کە بەیانییەی وڵاتانی ئیسلامی کە تێیدا داوای بە فەرمی ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی وڵاتی فەلەستین کرابوو ئەوان ناخاتە ژێر کاریگەرییەوە.
ناوبراو هەروەها پاگەندەی کرد کە زۆربەی وڵاتەکان پێڕەوی لە دۆناڵد ترامپ دەکەن و قودس وەکوو پێتەختی ئیسرائیل دەناسن.
شیاوی باسە کە بەیانییەی کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی وڵاتانی ئیسلامی کە ڕۆژی چوارشەممە لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە چوو، داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی کردووە تا قودسی ڕۆژهەڵات وەکوو پێتەختی دەوڵەتی فەلەستین بناسن.
Your Comment