به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئۆلی هاینۆن، سه‌رۆکی پێشووی فه‌رمانبه‌رانی به‌شی پشکنینی ئاژانسی ناڤۆکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: به‌رجام تاقی کردنه‌وه‌ی زۆر وردی له سه‌ر ئێران داناوه و ئاژانسی ناڤۆکیش به‌رپرسه له‌م ڕێککه‌وتنه و هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێت پێبه‌ند بن پێیوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئێران پرۆتۆکۆلێکی زیاده‌شی واژۆ کردووه که دوای ته‌واو بوونی به‌رجامیش لێکۆڵینه‌وه ورد له چالاکییه ناڤۆکییه‌کانی ده‌کرێت.
ئه‌و له‌مباره‌وه زیادی کرد: له به‌رجامدا به‌ندێک به ناوی T بوونی هه‌یه که مۆڵه‌ت به ئێران ده‌دات تاکوو بۆ کاری ناسه‌ربازی چاشنی ناڤۆکی تاقی بکاته‌وه، ئێران ڕایگه‌یاندووه که ئه‌م قۆناغه‌ی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵام شاره‌زایانی ئاژانس هێشتا له‌مباره‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یان نه‌کردووه و ئه‌م کارانه‌ش ده‌بێت له درێژی لێکۆڵینه‌وکانی ئاژانس به به‌رده‌وامی ئه‌نجام بێت. له ئێستادا ئاستی هاوکاری نێوان ئێران و ئاژانس یه‌کجار باش و زۆره.
ئه‌م شاره‌زا ناڤۆکییه سه‌باره‌ت به گوشاره‌کانی ئه‌مریکا به بیانۆ سیستمی مووشه‌کی ئێران وتی: به‌رجام ڕێککه‌وتنێکی ناڤۆکییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به مافی مرۆڤ و چالاکییه‌کانی تاران له ناوچه‌که و په‌ره‌دان به سیستمی مووشه‌کییه‌وه نییه.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: هه‌ر کات هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ش چاره‌سه‌ر بوو چیدی دیکه په‌یوه‌ندیان به به‌رجامه‌وه نامێت و زۆربه‌ی ناکۆکییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
Your Comment