داعش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ترامپ و نتانیاهۆ کرد

گرووپی تیرۆریستی داعش هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی له‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و سه‌رۆک وه‌زیری ڕژێمی زایۆنی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ڕۆژنامه‌ی سان، گرووپی تیرۆریستی داعش به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی پۆسترێکی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا و بنیامین نتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل  ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ تۆڵه‌یان لێده‌سێنێته‌وه‌.

داعش پێشتریش هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا و ئیسرائیل کردبوو، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ به‌کرده‌وه‌ ده‌یکات.

 ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ ئه‌مریکا وه‌ک پشتیوانی سه‌ره‌کی تیرۆریستان له‌ سووریا و عێراق بووه‌ و ڕژێمی زایۆنیش له‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ چالاکی تیرۆریستی له‌ سووریا،  خز‌مه‌تی سه‌ربازی و پزیشکیان ده‌کات.

News Code 15216

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =