به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی میله‌ت، کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوی ئیسلامی له ئه‌سته‌نبۆل ده‌ستی پێ کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که به‌شدار بووانی ئه‌م کۆبوونه‌وه که له سه‌ر داوای ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجام بووه په‌یامێکی ڕوون و ئاشكرا بۆ ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به شاری قودس بنێرن.
ئه‌مڕۆ به‌یانی بڕیار وایه که کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ۴۸ وڵاتی ئیسلامی به‌ڕێوه بچێت و دواجار ئێواره‌ش کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ۱۶ سه‌رۆکی وڵاتانی ئیسلامی ئه‌نجام بێت که بریتین له ئێران، ئه‌فغاسنتان، پاکستان، مالزی، قه‌زاقستان، ئۆزبه‌که‌ستان، جیبۆتی، ئازه‌ربایجان، ئه‌ندۆنزی، به‌نگلادش، کوه‌یت، قه‌ته‌ر، لوبنان، لیبی، سومالی، ئۆردۆن و یه‌مه‌ن، له‌م کۆبوونه‌وه دواین پێشهاته‌کانی فه‌له‌ستین تاوتوێ ده‌کرێت.
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو له‌مباره‌وه وتی: میسر و ئیماراتی عه‌ره‌بیش له ئاستی وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌م کۆبوونه‌وه به‌شداری ده‌که‌ن، به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه که عه‌ره‌بستان له چ ئاستێک‌دا به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که ده‌کات.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که وڵاتانی ئیسلامی ده‌بێت نیشان بده‌ن که ته‌نیا یه‌ک وڵات ناتوانێت بۆ هه‌موو جیهان بڕیار بدات و قبوڵیشی ناکه‌ین. ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش داوای له ئه‌مریکا کردووه که هه‌رچی زووتره له بڕیاری گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌که‌ی بۆ شاری قودس پاشگه‌ز بێته‌وه.
Your Comment