توندڕه‌وی مه‌زه‌بی جووڵه‌ی تیرۆریستی لێده‌وه‌شێته‌وه‌

وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ بلیمه‌تانی فیکری له‌ بواره‌ ئه‌منیه‌کاندا ده‌بێ هاوکارییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ببێت، وتی: توندڕه‌وی مه‌زه‌بی له‌ هه‌ر ئایینێکدا بێت جووڵه‌ی تیرۆریستی لێده‌وه‌شێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، مه‌حموود عه‌له‌وی وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ ۲۱ی سه‌رماوه‌ز له‌ کۆڕبه‌ندی تیرۆریزم، توندڕه‌وی ، ئاسایشی ناوچه‌یی له‌ ڕۆژاوای ئاسیا، باسی له‌ کاریگه‌ری توندڕه‌وی مه‌زه‌بی له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی تیرۆریزم کرد.

عه‌له‌وی ڕایگه‌یاند: توندڕه‌وی مه‌زه‌بی له‌ هه‌ر ئایینێکدا بێت ده‌بێته‌ هۆی هه‌ڵگیرسانی توندڕه‌ویی تیرۆریستی.وه‌ک ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی نازییه‌کان یان بوداییه‌ توندڕه‌وه‌کانی دیکه‌.

زیادیشی کرد: پاش تێکشکانی عوسمانی و دابه‌ش بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ چه‌ند وڵاتی جیاواز و کۆتایی هاتنی ئه‌و خه‌لافه‌ته‌، ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ ونبووی هه‌ندێ له‌ ئارمانجه‌ خوازه‌کانی جیهانی ئیسلام که‌ به‌ دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ ئیسلام به‌ زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌لافه‌ته‌ بوون و هه‌ر ئه‌مه‌ بووه‌ ئه‌نگێزه‌یه‌کی به‌ هێزبۆ جووڵه‌ی توندڕه‌وی و تیرۆریستی.

News Code 15182

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =