به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، ڕۆژنامه‌ی بیلدی ئا‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند که پۆلیسی ئه‌م وڵاته بڕێکی زۆر ته‌قه‌مه‌نی له نزیک بازاڕه‌کانی کریسمه‌س له به‌رلین دۆزیوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، پۆلیسی شاری به‌رلین له ئا‌ڵمانیا به‌سته‌یه‌کی دۆزیوه‌ته‌وه که ۲۰۰ فیشه‌کی تێدا بووه و له یه‌کێک له بازاڕه‌کانی کریسمه‌سدا بووه.
هه‌ر له‌مباره‌وه وته‌بێژی پۆلیسی ئا‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند که ئه‌م بڕه ته‌قه‌مه‌نییه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به تیرۆریسم و بازاڕی کریسمه‌سه‌وه نییه.
ئه‌گه‌رچی یه‌ک ساڵ به سه‌ر ڕوودای تیرۆریستی بازاڕێکی کریسمه‌سی ئاڵمانیادا تێپه‌ڕ بووه، به‌ڵام ئه‌م وڵاته هێشتاش له حاڵه‌تی ئاماده باشی دایه.
له ڕووداوه‌که‌ی ساڵی پار، که‌سێکی تونسی به لۆریه‌ک خۆی کێشا به ناو بازاڕی کریسمه‌سدا و ۱۱ که‌سی کوشت. گرووپی تیرۆریستی داعش دواجار به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م کاره‌ی له ئه‌ستۆ گرت.
Your Comment