بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تارانی گەورە لە کاردانەوە بە کارەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بە فەرمی ناساندنی قودسی شەریف وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی، بەیانییەیەکی دەرکرد.
لە ئەو بەیانییەدا هاتووە: کاری نەشیاو و قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، کە ڕاشکاوانە گرێبەستە نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کرد بە دنیای سەلماند کە شەیتانی گەورە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی لە هیچ کارێک خۆی ناپارێزێت و جارێکی تر بە بەفەرمی ناساندنی بەیتولموقەدەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی دەسکردی ئیسرائیل بە دوای فیتنەیەکی نوێ لە ئاستی ناوچە و جیهان دژە ئۆمەتی ئیسلامی و پێشێل کردنی مافی خەڵکی زوڵملێکراوی فەلەستینە.
Your Comment