سەباح قورەیشی لە وتووێژ لە گەل هەواڵنێری مێهر بە ئاماژە بە جۆراجۆری خزمەتگوزارییەکان لە لایەن بێهزیستییەوە و هەوڵ بۆ یارمەتی بە کەم ئەندامان وەکوو یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە وتی: ڕوانین بە کەم ئەندامان و هەوڵ بۆ توانا کردنەوەیان و کەڵک وەرگرتن لە بەستێن و تواناییەکانی ئەو چینە و لە هەمان پێوەندیدا خزمەتگوزاری جۆراجۆریش دەردێتە کەم ئەندامان و تەنانەت بنەماڵەکانیشیان.
بەڕێوە بردنی گەڵاڵەی پشکنین لە ماڵەوەی کەم ئەندامان لە پارێزگای کوردستان
ناوبراو بە ئاماژە بە یەکێک لە بەرنامەکانی بێهزیستی پارێزگای کوردستان لە درێژەی خزمەتگوزاری بە کەم ئەندامان و بەساڵاچووان لە ماڵەوە ئاماژەی کرد و وتی: پشکنین لە ماڵەوە بریتی دەبێت لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە کەم ئەندامانی جەستەیی، جووڵەیی، زەینی، بەساڵاچووان و نەخۆشە دەروونییەکان کە پشکنینی ئەو کەسانە لە لایەن گرووپی توانبەخشی لە ماڵەوە ئەنجام دەدرێت.
ناوبراو ئاماژەی دایە سەر ڕەوتی دەرکردنی کارتی کەم ئەندامی لە پارێزگای کوردستان لە ئەم ساڵدا و وتی: لە درێژەی بەڕێوە بردنی ئەو گەڵاڵەیە لە ئەمساڵدا زیاتر لە دوو هەزار و ٨٣٧ دۆسیە لە کۆمیسیۆنی پسپۆڕی هێنراوەتە ئاراوە و دوو هەزار کارتی کەم ئەندامیش بۆ ئەو کەسانە دەرکراوە کە مەرجەکانیان هەبووە.
قورەیشی راشیگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە ٧٤ ملیار ڕیاڵ وامی بانکی لە درێژەی دروست کردنی بەستێنی هەڵی کار بۆ کەم ئەندامان و بنەماڵەکانیان ڕادەست کراوە کە چاوەڕوانی دەکرێت لە سێبەری هاوکاری باشتری بانکەکان ئەو ڕەوتە هەروا درێژەی هەبێت.
نابراو زیادی کرد: بە پێدانی ئەو ڕێژە وامە لە ئەمساڵدا ٧٧٢ کەیسی هەلی کار ڕەخساوە کە ئاڵبەت بە پێوشوێنگریی لە ئەو بوارەدا هەلی کار بۆ ئیش کردنی کەسە کەم ئەندامەکانلە لایەن ئیدارە و ڕێکخراوە دەوڵەتییەکانیشەوە ڕەخشاوە و دەتوانرێت ٣ لە سەدی دیاری کراو لە یاسای بوودجەی ئەمساڵ لە پارێزگا هاتووەتە دی.
Your Comment