به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له مه‌یادین، کۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مریکا بۆ به فه‌رمی ناساندنی قودس به پایه‌تختی ئیسڕائیل کۆتایی پێهات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئاماژه کراوه که گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا دژی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه. له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هه‌روه‌ها داوا له ئه‌مریکا کراوه تاکوو به بڕیاره‌که‌ی خۆیدا بچێته‌وه.
وڵاتانی ئه‌ندامی کۆمکاری عه‌ره‌ب له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا داوایان له دۆناڵد ترامپ کردووه که به بڕیاره‌که‌ی خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
شایانی باسه که کۆمکاری عه‌ره‌ب دوێنێ شه‌و کۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی به‌ڕێوه برد و له‌م کۆبوونه‌وه‌دا ئه‌حمه‌د ئه‌بوغه‌یز، سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌ب وتی: بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ به فه‌رمی ناساندنی قودس وه‌ک پایته‌ختی ئسیڕائیل بڕیارێکی ترسناکه و قابیلی قبوڵ کردن نییه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م بڕیاره‌ی ترامپ داننان به داگیرکاری زایۆنییه‌کانه و ئه‌م بڕیاره ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه به هیچ بیانۆیه‌ک ملی پێناده‌ین، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که وڵاتانی عه‌ره‌بی به پڕۆسه‌ی ئاشتیدا بچنه‌وه.
ئه‌بوغه‌یز هه‌روه‌ها له وڵاتانی جیهان داوای کرد که له کاردانه‌وه به بڕیاره‌که‌ی ئه‌مریکا، شاری قودس وه‌ک پایته‌ختی ئیسڕائیل به فه‌رمی بناسێنن.
حه‌فته‌ی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی که قودس پایته‌ختی ئیسڕائیله و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش باڵوێزخانه‌که‌ی ئه‌مریکا ده‌گوازنه‌وه بۆ ئه‌م شاره و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی جیهانی زۆری به دوای خۆیدا هێنا.
بۆچوونی ئێوە