بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەفتەی هەشتەمی کێبڕکێیەکانی تۆپی پێی خولی نایابی خانمان یانەکانی ئێران دوێنێ لە شارەکانی سەرتانسەری ئێران کۆتایی هات.
کچانی فووتباڵیستی سنەیی بە سەرکەوتنی بەردەوامی خۆیانەوە توانیان لە ئەم هەفتەیەشدا وەکوو دیدارە پێوشووەکانیان بە ورەیەکی بەرزەوە بچنە گۆڕەپان و نوێنەری تاران شکست بدەن.
شەرمین ڕەحمەتی بەرپرسی تەکنیکی، بەیان مەحموودی سەر راهێنەر، ڕاشین حەمیدی راهێنەری دەروازەبانەکان، سومەیە موستەفا پوور وەکوو آرهێنەری لەش ساز نوێنەری کوردستانیان لە ئەو کێبڕکێیانە ڕێنوینی کرد.
شیاوی باسە، یانەی ڕاهیاب ملەلی سنە لە هەفتەی نۆیەمی کێبڕکێیەکان میوانداری شارەوانی بەم دەبێت.
Your Comment