ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی- سومەیە خومارباقی: شێخ ئەحمەد بەدرەدین حەسون موفتی بالای سووریا ئەمڕۆ لە پەراوێزی سی و یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی یەکگرتوویی ئیسلامی لە تاران سەبارت بە شکستی داعش لە سووریا و عێراق ئاشکرای کرد: داعش لە شوێنێکەوە دەچێتە شوێنێکی تر و ئێمە لە باری سەربازی، بیری و فەرهەنگییەوە لە گەڵ ئەو گرووپە شەڕ دەکەین و درێژە دەدەینە شەڕەکانمان چونکوو ئەوەی کە لە سەر بنەمای هیچ و پووچ دامەزرابێت تەواو دەبێت و ئەوەی کە لە سەر بنەمای حەق دانرابێت، سەر دەکەوێت.
ناوبراو سەباەرت بە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی تەکگروتووی ئیسلامی لە تاران وتی: کۆماری ئسیلامی ئێران لە سەرەتاوە خوازیاری یەکگرتوویی موسڵمانان بووە و بۆ یارمەتی گەیاندن بە موسڵمانانی سەرتانسەری جیهان هەوڵ دەدات. ئەوەی ئەمڕۆ لە کۆنفڕانس دەیبینین ئاکامی هەوڵەکانی ئێرانە لە سووریا و عێراق و لوبنانە ئەو چوار وڵاتە هەمیشە لە غەزە، لای ڕۆژاوا و فەلەستین و هەروەها تەواوی زوڵم لێکراوانی جیهان پاڵپشتی کردووە و پشتیوانیان بووە.
موفتی باڵای سووریا هەروەها ئاشكرای کرد: ڕێگای قودس لە تارنەوە باز بووە و تا بەغدا، دیمەشق، حەڵەب، بەیرووت، جەبەل عامل، حەیفا، یافا و فەلەستین درێژەی هەیە. ئێمە لە کۆماری ئیسلامی ئێران، حەشدی شەعبی، بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان، سوپای عێراق، سوپای سووریا و تەواوی ئەو کەسانە کە لە فەلەستین پاڵپشتی دەکەن، دەسخۆشی دەکەین.
Your Comment