بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە "النشره"، داگلاس سولەیمان باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق نیگەرانیی خۆی بۆ ئەو گرێبەستە نەوتیانەی کە هەرێمی کوردستان بە شێوەی جودا و سەربەخۆ لە گەڵ کۆمپانیاگەلی جیهانیی واژۆ کردووە، دەربڕی.
وتیشی: گرێبەسگەلێک کە وەزارەتی نەوتی عێراق لە گەڵ کۆمپانیا جیهانییەکاندا واژۆی کردووە بە زەندەی پێویست ڕوون و ئاشکرایە، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە گرێبەستە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە.
سولەیمان جەختی لەوەش کردەوە: ئێمە هەوڵ دەدەین کە بۆچوونی نێوان کوردەکان لێک نزیک کەینەوە و ئەوە لە پێناو دەستووری عێراق و عێراقێکی یەکگرتووە.
شایانی باسە کە هەرێمی کوردستان چەندین گرێبەستی لە گەڵ کۆمپانیای ڕووسی واژۆ کردووە.
Your Comment