به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ناوه‌ندی تایبه‌ت به ئاشتی و سه‌قامگیری ڕووسیا له سووریا له میانه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاماژه‌ی دا: له میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هه‌موو ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی چۆمی فورات له سووریا له ده‌ستی داعشییه‌کان ئازاد ده‌بێت. هه‌روه‌ها یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌کانی ئیداره‌دانی هه‌رێمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی چۆمی فۆرات کۆبوونه‌وه‌یان کردووه و له نوێنه‌ره‌کانی ڕووسیا داوا کراوه که به‌شداری بکه‌ن. هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان بۆ خاوێن کردنه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی دهیرهزووریش له مینه‌کان ئه‌نجام بووه و ئاواره‌کان به زووی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کان داعشیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور له سووریا ده‌ر کردووه و ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌کانی ڕووسیا له حه‌میم ئه‌نجام بووه. هێزه کوردییه‌کانی سووریا ئاماده‌یی خۆیان نیشان داوه تاکوو ئامنیه‌تی پێویست بۆ هێزه ڕووسییه‌کان له ناوچه‌که دابین بکه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه؛ هێزه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا ۶۷۲ گه‌شتی ئاسمانیان بۆ پشتیوانی کردن له هێزه کوردییه‌کان ئه‌نجام داوه و بۆ یارمه‌تییان زیاتر له ۱۴۵۰ ئامانجیان له ناوچه‌که پێکاوه.
له‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه که ژوورێکی ئۆراسیۆنی هاوبه‌ش له نێوان هێزه‌کانی ڕووسیا و هێزه کوردییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دروست ده‌کرێت و نوێنه‌ره کورده‌کانی ئه‌م لێژنهیش ڕایانگه‌یاندووه که ده‌یره‌زوور به باشێک له خاکی سووریا ده‌زانن و له دوای جیابووه‌نه‌وه له سووریا نین.
Your Comment