به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: دوێنێ ئێواره له ناوچه‌ی سنووری ماکۆ ته‌قه کردن ڕووی داوه و بووه‌ته هۆی شه‌هید بوونی هێزێکی ئێران و بریندار بوونی ۳ که‌سی دیکه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا په‌یونه‌دی به محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف کردووه و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ڕایگه‌یاندووه که ئه‌ندامانی په‌که‌که له‌م ڕووداوه به‌رپرسن.
به پێی قسه‌کانی قاسمی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به‌ڵێنی به لایه‌نی ئێرانی داوه که به‌دوادا چوون بۆ بابه‌ته‌که ده‌که‌ن و به زووی ورده‌کاری ڕووداوه‌که ڕوون ده‌که‌نه‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیادی کرد: له لایه‌ن لێژنه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش به‌دوادا چوونی ورد بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌کرێت.
قاسمی هه‌روه‌ها وتی: ژماره‌ی برینداره‌کان ۴ که‌س بووه و له نه‌خۆشخانه‌ی قارس کاری پزشکییه‌کان بۆ ده‌کرێت.
شایانی باسه که دوێنێ چه‌ند هێزێکی سنووره‌وانی ئیران به هاوڕێی فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی ئاوی ناوچه‌که سه‌ردانی سه‌رچاوه ئاوییه‌کانیان له ناوچه‌که کرد و له لایه‌ن چه‌ند که‌سێکه‌وه ته‌قه‌یان لێکراوه. تورکیا په‌که‌که به به‌رپرس ده‌زانێت و تاکوو ئێسته په‌که‌که‌ش له‌مباره‌وه هیچ لێدوانێکی نه‌داوه.
Your Comment