عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ناوچەی کۆنترۆڵی ئاسمانی ئیمارات کوژراوە

ڕاوێژکاری مێدیایی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاند: عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ناوچەی کۆنترۆڵی ئاسمانی ئیمارات کوژراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، ئەحمەد حەبیشی، ڕاوێژکاری مێدیایی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاند: عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ناوچەی کۆنترۆڵی ئاسمانی ئیمارات کوژراوە.

به پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو زیادی کرد: فڕۆکەکانی ئیمارات کە ئەندامی هاوپەیمانی سعوودییەیە شەوی ڕابردوو بنکە و بارەگاکانی عەلی عەبدوڵا ساڵحیان بۆردمان کردووە.

ئەم بەرپرسە یەمەنییە وتی: وەزارەتی ناوخۆی یەمەن تا چەند خولەکی دیکە ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە مردنی عەلی عەبدوڵا ساڵح بڵاو دەکاتەوە و بابەتەکە دەخاتە ڕوو.

ئەو هەروەها ڕەتی کردەوە کە محەمەد عەبدوڵا قەوسی، وەزیری ناوخۆی لاینگری عەبدوڵا ساڵح مردبێت.

ئاژانسی مێهرهەواڵی دابوو کە دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی کوژرانی عەلی عەبدوڵا ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی یەمەن، بڕێک سەرچاوە هێزە جەماوەرییەکانین بە بەرپرس ناساند، بەڵام بەڵگەکان وەها نیشانی دەدات کە بە دەستی هاوپەیمانی سعوودی تیرۆر کراوە و عەلی عەبدوڵا ساڵح لە ترسی ئەوەی لە لایەن دەوڵەتی یەکگرتووی نیشتمانییەوە دەستگیر بێت و دان بە پەیوەندیییەکانی لەگەڵ عەرەبستان بنێت لە لایەن هاوپەیمانی سعوودییەکان تیرۆرکراوە.

News Code 14990

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =