به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، بابه‌ک به‌رین، دادوه‌رێکی باڵای ئه‌یاله‌تی که‌به‌ک له کانادا له میانه‌ی فه‌رمانێک جێبه‌جێ کردنی یاسای قده‌غه‌ی په‌چه‌ی هه‌ڵسپارد و ڕایگه‌یاند: تاکوو خاڵێک به‌م یاسایه زیاد نه‌کرێت که شارۆمه‌ندان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه که داوای ئاسانکاری مه‌زهه‌بی و دینی له خوێندنگه و شوێنی کاره‌کانیان بکرێت، ئه‌م یاسایه ناکرێت جێبه‌جێ بکرێت.
شایانی باسه که به‌م پێیه‌ی که بڕێک له ژنانی موسوڵمان په‌چه ده‌پۆشن، قه‌ده‌غه‌ی په‌چه لێدان له لایه‌ن زۆربه‌ی ناوه‌نده مافی مرۆڤییهکان به یاسایه‌کی دژه ئیسلام ناو براوه.
ده‌وڵه‌تی کانادا له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه که ئامانج له‌م کاره جیا کردنه‌وه‌ی کاری ده‌وڵه‌تی له دین و مه‌زهه‌به.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، دادگای باڵای که‌به‌ک به‌ڵێنی داوه که جێبه‌جێ کردنی ئه‌م یاسایه که به ناوی "یاسای بێ لایه‌نی مه‌زهه‌بی" ناسراوه، ههڵسپێرێت.
ده‌وڵه‌تی که‌به‌ک ڕایگه‌یاندووه که تاکوو هاوینی ۲۰۱۸ خاڵی ئاسانکاری مه‌زهه‌بی به‌م یاسایه زیاد ناکرێت.
Your Comment