به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌رۆک و ئه‌ندامانی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق له شاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رکونسولی ئێران هه‌رێم دیداری و و گفتوگۆی کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م دیداره‌دا بابه‌ته‌کانی ناوچه‌که و هه‌رێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق له‌م دیداره‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی به هۆی بومه‌له‌رزه‌کانی کرماشان به ده‌وڵه‌تی ئێران و خه‌ڵکی لێقه‌وماوی بومه‌له‌رزه‌کان ڕاگه‌یاند.
شایانی باسه که به‌ره‌ی تورکمانی عێراق له پارلمانی کوردستان و پارلمانی عێراق چه‌ندین نوێنه‌ری هه‌یه و به‌رده‌وام له لایه‌ن تورکیاوه پشتیوانی ده‌کرێن و که‌رکووک به شارێکی تورکی ناو ده‌به‌ن.
Your Comment