به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له نه‌هره‌ین، هادی عامری سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌در وتی: حه‌شدی شه‌عبی له چوارچێوه‌ی ئه‌منیه‌تی عێراق و به پێی فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان ده‌جۆڵێته‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه و که‌سیش ناتوانێت کێشه‌ی بۆ دروست بکات.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌دری عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌باره‌ت به داهاتووی حه‌شد پرسیار ده‌که‌ن که ئایا حه‌شد ده‌مێنێته‌وه یا نا؟ پێیان ده‌ڵێم که حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵناوه‌شێندرێته‌وه.
شایانی باسه، ئه‌م قسانه له حاڵێک دایه که گوشارێکی زۆر له لایه‌ن ئه‌مریکییه‌کان له دژی حه‌شدی شه‌عبی دروست بووه.
Your Comment