بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، دەیان هەزار کەس لە کوردەکانی هەرێمی کوردستان لە خۆپیشاندانێکدا لە شاری سلێمانی خوازیاری پێکهێنانی حکوومەتى ڕزگارى نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان لە بری دەسەڵاتی ئێستای مەسعوود بارزانی بوون.
سەرچاوەیەکی عێراقی لەوبارەوەی ڕایگەیاندووە: دەیان هەزار کوردی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێک سیاسەتەکانی مەسعوود بارزانی-یان ئیدانە کرد.
خۆپیشاندەران خوازیاری کۆتایی هێنانی خێرا بە دەسەڵاتی ئێستای هەرێمی کوردستان بوون.
شایانی باسە، سیاسەتەکانی مەسعوود بارزانی تا ئێستا کێشەی زۆری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بۆ هەرێمی کوردستاندا بە دواوە بووە.
Your Comment