مانۆری سەربازیی هاوبەشی ئێران و عێراق لە رۆژئاوای وڵات

وتەبێژی باڵای هێزی چەکداری لە بەڕێوەچوونی مانۆری سەربازیی هاوبەشی ئێران و عێراق لە رۆژئاوای وڵات لە داهاتوویەکی نزیکدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەید مەسعوود جەزاترت وتەبێژی باڵای هێزی چەکداریی ئێران ڕایگەیاند: لە پێناو جێبەجێ کردنی سیاسەتە ڕاگەیێندراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕێزنان لە یەکپارچەیی و پاراستنی تەواوەتی سەرزەوینیی عێراق و هاوکاری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ جێگرکردنی سەروەریی دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە دەروازە سنوورییەکانی لە گەڵ ئەو وڵاتە لە سەر داوای دەوڵەتی عێراق، بەیانی ئەمڕۆ دانیشتنی فەرماندەکانی هێزی چەکداری بە سەرۆکایەتی سەردار باقری لە ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی وڵات بەڕێوەچوو.

ناوبراو سەبارەت بە بڕیارەکانی ناو ئەو دانیشتنە وتی: لە دانیشتنەکەدا بە داکۆکیی دووبارە لە سەر تەواوەتی سەرزەوینیی و یەکپارچەیی عێراق و نایاسایی بوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بڕیاری پێویست بۆ ئاسایشی سنوورەکان و قبووڵ کردنی هێزکانی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق بۆ جێگربوون لە دەروازە سنوورییەکان دەرکرا.

سەردار جەزایری ڕوونیشی کردەوە: هەروەها بڕیار دراوە کە مانۆرێکی سەربازیی هاوبەش لە لایەن هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران و یەکەگەلێکی سەربازی لە سوپای عێراق لە سنوورە هاوبەشەکانمان لە ناوچەی سنووریی قەسری شیرین تا پەرویزخان، سنووری باشماخ لە مەریوان و سنووری تەمەرچین لە پیرانشار لە رۆژانی داهاتوودا بەڕیوە دەچێت.

News Code 13282

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =