به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی رێبه‌ری، ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی، ڕێبه‌ری باڵای ئێران به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه له سه‌ره‌تای کۆڕی وانه‌ی سه‌روو فیقهی خۆیان ئاماژه‌یان دایه کاره‌ساته دڵته‌زێنه‌کانی میانمار و سته‌می ئه‌و ده‌وڵه‌ته له موسڵمانانی ڕوهینگیا.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ڕه‌خنه‌شیان له بێده‌نگی و خه‌مساردی کۆمه‌ڵگای جیهانی و ئه‌وانه‌ی پاگه‌نده‌ی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن، گرت و جه‌ختیان کرد که ڕێگاچاره‌ی ئه‌م پرسه داپه‌ڕی کرده‌یی وڵاتانی موسڵمان و گوشاری سیاسی و ئابووری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی بێ به‌زه‌یی میانماره.
ڕێبه‌ری وتیان که کۆماری ئیسلامی ئێران دژی سته‌م له هه‌ر شوێنێکی جیهان بێت، هه‌ڵوێستی راشکاوانه و نه‌ترسانه ده‌گرێت.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی ، وتیشیان: دابه‌زاندنی کاره‌ساتی میانمار به شه‌ڕێکی مه‌زه‌بی نێوان موسڵمانان و بوداییهکا دروست نییه وئه‌مه پرسێکی سیاسیه چونکوو به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌تی میانماره و له سه‌رووی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ژنێکی بێ به‌زه‌یی هه‌یه که براوه‌ی خهرڵاتی نۆبێلی ئاشتیه و به‌م رووداوانه‌ش له ڕاستیدا، مه‌رگی خه‌ڵاتی نۆبێل هاتووه.
زیادیان کرد: ئه‌م کاره‌ساتانه له به‌رچاوی وڵاتان و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌کان و کۆمه‌ڵگای جیهانی و ده‌وڵه‌ته ڕیاکار و درۆزنه‌کانی پاگه‌نده‌کاری مافی مرۆڤه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ڕێبه‌ری شۆڕش ڕایانگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی پاگه‌نده‌ی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن هه‌ندێ جار بۆ سزادانی تاوانبارێک له وڵاتێک‌دا هه‌را ده‌ننه‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر کوشت و بڕ و ئاواره بوونی ده‌یان هه‌زار له خه‌ڵکی میانمار، خه‌مساردن.
ڕاشیانگه‌یاند که ده‌بێ کۆنفڕانسی ڕێکخراوه‌ی هاوکاری ئیسلامی به ته‌وه‌ری میانمار رێکبخرێت و جه‌ختیان له‌وه کرده‌وه که جیهانی ئه‌مڕۆ، جیهانی سته‌مه و کۆماری ئیسلامی ده‌بێ ئه‌م شانازیه بۆ خۆی بپارێزیت که دژی سته‌مه له هه‌موو شوێنه‌کانی جیهان چ فه‌له‌ستینی داگیرکراو،چ یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین و چ میانمار.
Your Comment