به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی گاردیه‌ن، ڕۆژی پێشوو به سه‌دان کوردی دانیشتووی بریتانیا له به‌رده‌م پێشانگای چه‌کی له‌نده‌ن گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له‌م کۆبوونه‌وه‌دا داوا له سه‌رۆک وه‌زیرانی بریتانیا کراوه تاکوو فرۆشتنی چه‌ک به ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕابگیردێت چون ئه‌م چه‌کانه له دژی خه‌ڵکی سڤیلی کورد به کار دێت.
گاردیه‌ن ئاماژه‌ی داوه که تورکیا لێژنه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ کڕینی چه‌ک بۆ ئه‌م پێشانگایه ناردووه و خودی ترێزا مه‌ی پشتیوانی له فرۆشتنی چه‌ک به بریتانیا ده‌کات.
هه‌فته‌ی ڕابردووش به ده‌یان که‌س که ویستیان له به‌رده‌م یه‌کێک له کۆمپانیاکانی ئه‌م پێشانگایه کۆببنه‌وه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر کران.
Your Comment