به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی ڕایگه‌یاند که هێزی ئاسمانی ئه‌مریکا ۲۰ که‌س له فه‌رمانده‌کانی داعشی له شاری دهیرهزووی سووریا گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه وتی: له نێوان کاره سه‌رکه‌وتووه‌کانی سوپای سووریا له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته له مانگی ئاگوست، ژماره‌یه‌ک له فه‌رمانده مه‌یدانییه‌کانی ژێر کۆنترۆڵی ئه‌مریکا به په‌له له ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور گواسترانه‌وه تاکوو له ئه‌زموونه‌کانیان له شوێنه‌کانی دیکه که‌ڵک ببرێت.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه زیادی کرد که له ڕۆژی ۲۶ی ئاگوست باڵهفڕیکی ئاسمانی ئه‌مریکا له نیوه‌شه‌و ۲ فه‌رمانده‌ی ئه‌ورووپایی به هاوڕێی بنه‌ماڵه‌کانیان له ده‌یره‌زوور گواستووه‌ته‌وه.
به پێی زانیارییه‌کان دوو ڕۆژ دوای ئه‌م ڕووداوه ئه‌مریکا ۲۰ فه‌رمانده‌ی دیکه‌ی داعش و هێزه‌کانی نزیک له‌م که‌سانه‌ی بۆ شوینێکی نادیار گواستووه‌ته‌وه.
پێشتریش یه‌کێک له هێزه‌کانی به‌رگری له سووریا ڕیاگه‌یاندبوو که ئه‌ندازیاره سوورییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که ڕیغهی یارمه‌تی گه‌یاندن به ڕۆژئاوای ده‌یره‌زوور به ته‌واوی له بۆمبه‌کان خاوێنکراوه‌ته‌وه جاده‌کان ئه‌منه.
Your Comment