به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی نۆجه‌با، ئایه‌توڵا سه‌ید مه‌حموود هاشمی شاهرودی، سه‌رۆکی دیاری کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له میانه‌ی دیدار له ناوه‌ندی گرووپی نۆجه‌با وتی:له هه‌موو گرووپه‌کانی خۆڕاگری عێراق پشتیوانی ده‌که‌ین.
ئه‌و زیادی کرد: من خۆم یه‌کێک بووم له چاودێڕانی دامه‌زرێنه‌ری گرووپی نۆجه‌با و ئه‌م گرووپه ڕۆڵی گه‌وره‌ی له ئازاد کرندی عێراق له ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش هه‌بووه.
ئایه‌توڵا شاهرودی وتی: ئێمه وه‌ک ئێران له هه‌موو گرووپه‌کانی خۆڕاگری عێراق پشتیوانی ده‌که‌ین.
ئه‌و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتنی شاری ته‌لعه‌فه‌ری له به‌ره‌ی خۆڕاگری و خه‌ڵکی عێراق کرد و وتی: سڵامی تایبه‌تی من به شێخ ئه‌کره‌م که‌عبی بگه‌یه‌نن.
هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه ئه‌بو حه‌سه‌ن به‌لداوی، به‌رپرسی سه‌ربازی نۆجه‌با له پارێزگای سه‌لاحه‌دینی عێراق پێشوازی له به‌رپرسه ئێرانییه‌کان کرد و سپاسی هه‌موو پشتیوانییه‌کانی ئێرانی کرد.
Your Comment