به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، مه‌لوود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سه‌باره‌ت به موسوڵمانه‌کانی ڕۆهینگای میانمار به‌ڕێوه ده‌چێت.
چاوش ئۆغڵو ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی جه‌ژنی قوربان له ئانتالیا له باشووری تورکیا وتی: بڕیاره که ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت به سه‌باره‌ت به دۆخی موسولمانه‌کانی ناوچه‌ی ڕاخین له میانمار به‌ڕێوه ببات.
ئه‌و جه‌ختی که تورکیا له ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی داوای کردووه که بۆ ڕێگری کردن له‌و سته‌مه‌ی له موسوڵمانه‌کانی میانمار ئه‌نجام ده‌درێت ڕێکارێک بگیردرێته به‌ر.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا وتی: ئه‌مساڵ کۆبوونه‌ی تایبه‌ت به موسولمانه‌کانی میانمار به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌بێت ڕێکارێکی باش سه‌باره‌ت به‌م قه‌یرانه بدۆزینه‌وه.
بۆچوونی ئێوە