به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، یانه‌ی ڕۆباتی پارێزگای کوردستان دوای به‌شداری کردن له ڕکابه‌رییه سه‌رتانسه‌رییه‌کانی ئێران له شاری مه‌شهه‌د، توانی له ده یانه‌ی دیکه‌ی ئێران بباته‌وه و پله‌ی یه‌که‌م به ده‌ست بێنێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ۱۰ یانه‌ی دوو که‌سی له به‌شه‌کانی شه‌ڕڤان، فوتباڵ، داهێنانی ڕێگه، تیشک، ڕاڵی و چاره‌سه‌ر کردنی ماز کێبه‌رکێیان کرد.
یانه‌ی ڕۆبانی کوردستان له لایه‌ن ئیداره‌ی لاوانی پارێزگای کوردستان، ڕێکخراوی پیشه و کانگا، ته‌له‌فیزیۆنی کوردستان، کانگای ئاڵتوونی ساری گۆنی، زانکۆی علمی کاربوردی و شاره‌وانی سنه‌وه پشتیوانی لێکرابوو.
له کۆتایی ئه‌م کێبه‌رکێیانه یانه‌ی ڕوباتی کوردستان توانی پله‌ی یه‌که‌می ئێران به ده‌ست بێنێت، له سه‌ره‌تادا ۷۵۰ یانه‌ی ڕۆبات له سه‌رتانه‌سه‌ری ئێرانه‌وه به‌شداریان کرد و دواجار ۱۰ یانه بۆ به‌شی کۆتایی هه‌ڵبژێردرا و له‌م نێوانه‌دا یانه‌ی کوردستان له‌و ۹ یانه سه‌رکه‌تووه‌ی قۆناغی کۆتایش بردییه‌وه و زیاترین خاڵی له ئێران‌دا به ده‌ست هێنا.
شایانی باسه که کێه‌رکێی ڕوباتی ئێران بۆ ماوه‌ی ۵ ڕۆژ له زانکۆی فرده‌وسی شاری مه‌شهد به‌ڕێوه چوو.
Your Comment