به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدول ڕه‌زا میقانی، ڕاوێژکار و سه‌رۆکی نووسینگەی ئیدارەی پارێزگای کوردستان جه‌ختی کرد که ئاژانسی مێهر بێ لایه‌ن بووه و هه‌موو هه‌واڵه‌کانی بڵاو کردووه‌ته‌وه و هه‌نگاوه‌کانی له درێژه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی کوردستان بووه.
ئه‌و له‌مباره‌وه زیادی کرد: من به ش به حاڵی خۆم له‌م ماوه‌ی ۴ ساڵه که له پارێزگای کوردستان بووم نه‌مدیوه هیچ کات ئاژانسی مێهر له ڕه‌وتی بێ لایه‌ن و مامناوه‌ندی خۆی لابدات و هه‌واڵه‌کان چ هین ئه‌ملا بێت چی هین ئه‌و لا بڵاو ده‌کاته‌وه تاکوو ئه‌رکی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌وانی خۆیی به باشی به‌جێ هێنابێت.
ئه‌و وتی: ئاژانسی مێهر دوو بابه‌تی گرنگی ئه‌خلاقی مێدیایی و دادی هه‌میشه له‌به‌رچاو بووه و به‌م کاره‌ش باشترین خزمه‌تی به پارێزگای کوردستان کردووه که به‌ره‌و گه‌شه‌ی زیاتر هه‌نگاو بنێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به ڕێککه‌وتنی به‌شی کوردی ئاژانسی مێهر وتی: ئه‌م هه‌نگاوه زۆر پیرۆزه و له درێژه‌ی خزمه‌ت کردن به زمان و ئه‌ده‌بی کوردییه و چاوه‌ڕوانی ئهوهیشین که هه‌نگاوی باشتر له‌مباره‌وه هه‌ڵبگیردرێت.
میقانی جه‌ختی کرد: بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و ڕاپۆرت به زمانی کوردی باشترین ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی زمانی کوردی ئه‌زموونی میدیایی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکات و ئه‌مه خزمه‌ت به ئێران و فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌م وڵاته ده‌کات.
Your Comment