به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئارانیوز، فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا ۲۰۰ هێزی نوێی دیکه بۆ شه‌ڕی دژ به داعش ڕه‌وانه‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له ڕه‌قه ده‌کات.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ۲۰۰ هێزه دوای ته‌واو کردنی خولی سه‌ربازی له سه‌ربازگه‌ی شه‌هید فه‌یسه‌ڵ ئه‌بو له‌یلا ته‌ڤڵی شه‌ڕڤانانی کورد له ڕه‌قه بوون.
ئه‌م خوڵه ڕاهێنهرییه ماوه‌ی ۲۰ ڕۆژی خایاندووه و له‌م ۲۰ ڕۆژه‌دا وانه‌کانی شه‌ڕ له شاهقامهکان به‌م هێزانه وتراوه‌ته‌وه چون شه‌ڕی سووریا زیاتر شه‌ڕی شه‌قام به شه‌قامه و له به‌ره‌یه‌کی دیاریکراودا ڕوو نادات.
خه‌یری محه‌مه‌د، یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی دیموکڕاتیکی سووریا له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا ده‌ستکه‌وتی باش له شاری ڕه‌قه مسۆگر کراوه و تیرۆریسته‌کان به ته‌واوی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕۆن. سه‌رکه‌تنی گه‌وره نزیکه و ئه‌م هێزه لاوانه ئه‌م بابه‌ته زیاتر گه‌ره‌نتی ده‌که‌ن.
Your Comment