به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، کیومه‌رس شێخی، فه‌رمانده‌ی سنووره‌وانی کورستان وتی: زانیارییه‌کان نیشانی ده‌دات که ڕێژه‌ی قاچاخ کردنی که‌لوپه‌ل له سنووره‌کانی پارێزگای کوردستانه‌وه که‌می کردووه.
ئه‌و زیادی کرد: دوای له‌به‌رچاو گرتنی چه‌ندین ڕێکاری باش بۆ دیارده‌ی قاچاخ و ئاگادار کردنه‌وه‌ی دانیشتوانی سنوور له‌م کاره، ڕێژه‌ی قاچاخ کردن بۆ ناو خاکی ئێران له سنووره‌کانی کوردستانه‌وه که‌می کردووه و ئێمه له‌م ڕێکارانه به‌رده‌وام ده‌بین.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: هێزه‌کانی سنووره‌وانی پارێزگای کوردستان به درێژایی ۲۲۷ کیلۆمه‌تر له سنووری هاوبه‌ش به وردی ئیش و کاره‌کانی خۆیان تێده‌په‌ڕێنن. ئێمه ده‌بێت ئه‌و بۆشاییه سنووریانه‌ی که هه‌یه زیاتر کۆنترۆڵ بکه‌ین تاکوو بتوانین به ته‌واوی به‌ر به‌م دیاره‌دیه بگرین.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سنووره‌وانی پارێزگای کوردستان درێژه‌ی دا: هاوکات ده‌بێت په‌ره به که‌رتی کشت و کاڵی و ئاژه‌ڵداری له سنووره‌کاندا بده‌ین و زیاترین ئاسانکاری بۆ ئه‌م ناوچانه بکه‌ین تاکوو خه‌ڵک بێکار نه‌بن و ڕوو له دیارده‌ی قاچاخ نه‌که‌ن.
ئه‌و له کۆتاییدا سپاسی هاوکاری سنوورنشینه‌کانی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی سنووره‌وانی کرد و وتی: بێجگه له دوو سنووری فه‌رمی سه‌یران به‌ن و باشماغ سنوورنشینه‌کان ده‌توانن به‌ڵگه‌ی هات و چووی فه‌رمی سنوورنشینی بۆ کاری بازه‌رگانی وه‌ربگرن و له‌م چوارچێوه‌دا ئیش بکه‌ن. به لای ئێمه‌وه ژیان و داهاتی ڕۆژانه‌ی سنوورنشینه‌کان یهکهکامهتییه و ئاسانکاری بۆ ده‌که‌ین.
Your Comment