به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له کوردستان ۲۴، داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه بيابان و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئاسايشى ناوچه‌كه.
له ۲۰۱۴دا داعش توانى مووسڵ له عێراق و ره‌ققه له سووريا داگير بكات و به‌و هۆيه‌وه داعش گه‌يشته لووتكه‌ى به‌هێزى خۆى.
له عێراق و سووريا ئه‌و رێكخراوه مليۆنان هاووڵاتى خسته ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆيه‌وه.
به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا ئه‌ندامى خۆى نارد بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌ورووپا كرده‌وه‌ى تيرۆريستى ئه‌نجام بده‌ن.
ئێستا ده‌كرێت ده‌وڵه‌تى ئيسلامى كه ده‌وڵه‌تێكى بێ ره‌گه‌زنامه بوو، بوترێت پووكاوه‌ته‌وه و له ره‌ققه گه‌مارۆ دراوه.
چاودێران هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستييه به‌رده‌وام ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جدى و له توانايدا هه‌يه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسايش و ئارامى ناوچه‌كه و جيهان.
حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن له په‌يمانگه‌ى ته‌حرير كه نووسينگهى سه‌ره‌كى له واشنتنه به رۆژنامه‌كه‌ى راگه‌ياندووه، داعش له رێگه‌ى له‌ده‌ستدانى دهسهڵاتهكهيهتى. به‌ڵام ئه‌مه كۆتايى چيرۆكه‌كه نييه.ئێستا چيرۆكه‌كه جياوازه. پيلانگێڕييه‌كى جياوازيش له ئارادايه.
له ئايارى ساڵى رابردوودا كاتێك هێزه نه‌ياره‌كانى داعش رووبه‌رێكى فراوانيان له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار كرد، ئه‌بوو محه‌ممه‌د عه‌دنانى وته‌بێژى ئه‌و كاته‌ى داعش، كه دواتر كوژرا، رايگه‌ياند: ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌ويدا بردنه‌وه نييه و له ده‌ستدانى ئه‌و رووبه‌ره ره‌نگه مه‌به‌ستێكى خودايى بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانى سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى.
عه‌دنانى وتيشى: شكست ئه‌وه‌يه ئيراده‌ى شه‌ڕكردن له ده‌ست بده‌يت، ئه‌گه‌ر ئێمه قورئان له دڵمان نه‌مێنێت، ئه‌مريكا سه‌رده‌كه‌وێت.
هه‌فته‌ى رابردوو، هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق كۆتاييان به ده‌سه‌ڵاتى داعش له مووسڵ هێنا.
به‌ڵام ئه‌و سه‌ركه‌وتنه دواى وێرانبوونى شاره‌كه و شه‌ڕى زياتر له ۹ مانگ به‌ده‌ست هات.
راپۆرتى رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، داعش تواناى خۆى له‌و قۆناغه‌دا له خۆڕاگرتن سه‌لماند.
به‌ر له‌وه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق هه‌فته‌ى رابردوو بچێته مووسڵ و وتارى سه‌ركه‌وتن رابگه‌يه‌نێت، داعش به كرده‌وه ده‌ستيكرده‌وه به گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر ريشهى خۆى و ئه‌ندامه‌كانى په‌رته‌وازه‌ى بيابان كرده‌وه.
سه‌نته‌رى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له ئاكاديمياى سه‌ربازى ئه‌مريكا (ويست پۆينت) له راپۆرتێكدا كه مانگى رابردوو بڵاويكرده‌وه، رايگه‌ياند: داعش له مانگى نيسانى ئه‌مساڵدا له ۱۶ شارى رزگاركراو له ده‌ستى ۱۴۸۶ هێرشى ئه‌نجامداوه، كه بوونه‌ته هۆى كوژرانى ۲۶۰۰ كه‌س.
زۆرترين ئه‌و هێرشانه له به‌شى خۆرئاواى شارى مووسڵ ئه‌نجامدراوون.
به گشتى له ماوه‌ى ته‌نيا يه‌ك مانگدا (۳۰ رۆژ) داعش ۱۳۰ هێرشى ئه‌نجامداوه بۆ گێڕانه‌وه‌ى به‌شێكى شاره‌كه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆى.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: ره‌نگه خيلافه‌ته‌كه‌ى به‌غدادى هه‌ژموون و كۆنترۆڵى له‌ده‌ستدابێت. ئه‌وه‌ش سه‌رى كێشاوه بۆ باسكردن له كوژرانى ئه‌بووبه‌كر به‌غدادى خه‌ليفه‌ى رێكخراوه‌كه.
ژه‌نه‌راڵى ئه‌مريكى ستيفن تاونسند، كه سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌كات، رايگه‌ياندووه: هيچ زانيارييه‌كى له باره‌ى ئه‌و راپۆرتانه نييه كه باس له چاره‌نووسى به‌غدادى ده‌كه‌ن.
تاونسند له به‌غداوه به رۆژنامه‌وانانى راگه‌ياند، هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك له سه‌ر كوژرانى به‌غدادى له‌به‌ر ده‌ستدا نييه.
به راى چاودێران، ئه‌گه‌ر ئه‌و كوژرانى به‌غدادى راست بێت، ئه‌وا رێكخراوه‌كه سه‌ركردايه‌تى خۆى رێكده‌خاته‌وه. چونكه ئه‌و رێكخراوه وا پێده‌چێت تواناى ئه‌وه‌ى هه‌يه له‌گه‌ڵ له‌ده‌ستدانى زۆرترين ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى له شه‌ڕه‌كاندا رابێت.
له خۆرهه‌ڵاتى سووريا، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات توانيان شارى شه‌دادى خاوه‌ن پێگه‌ى ستراتيژى كۆنترۆڵ بكه‌ن. كه ره‌ققه و مووسڵ به‌يه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بووه هۆى له‌ده‌ستدانى رێگه‌يه‌كى ستراتيژى داعش، به‌ڵام چه‌كداره‌كان به ئاسانى توانيان تاكتيكى خۆيان بگۆڕن.
له سووريا يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه هه‌زار كه‌سيان له خه‌ڵكى شه‌دادى ناونووس كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ريزه‌كانيانه‌وه و له‌و رێيه‌وه بتوانن به‌ره‌نگارى چه‌كدارانى داعش ببنه‌وه، كه تاكتيكى خۆيان گۆڕيوه و پشت به كرده‌وه‌ى خۆ ته‌قاندنه‌وه و ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو ده‌به‌ستن و ۵۰۰ چهكداريان ماونه‌ته‌وه.
له سووريا هێشتا داعش ئازاده له هاتوچۆ كردن ته‌نانه‌ت له‌و ناوچانه‌ش كه رزگار كراوون به تايبه‌تى له باشوورى شه‌دادى.
به‌رپرسێكى يه‌كينه‌كان ئاشكرايكردووه، چه‌كدارانى داعش به ماتۆڕسكيل و پياده له نێوان گونده‌كاندا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
ماكنتس شيكه‌ره‌وه له په‌يمانگه‌ى برۆكينجز ده‌ڵێت: له ماوه‌ى سێ ساڵى رابردوودا، داعش به ته‌واوى ره‌گى داكوتاوه و ژماره‌يه‌ك له هۆزه خۆجێيه‌كان هاوسۆزن له‌گه‌ڵى و ره‌نگه ئه‌و ره‌وشه‌ش به‌رده‌وام بێت.
Your Comment