به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جان کری، وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به هۆی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ری واژۆ کردنی ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له نێوان ئێران و ۵ وڵاتی جیهان، داوای کرد که هه‌وڵ بۆ مانه‌وه‌ی به‌رجام بدرێت.
ئه‌م له‌مباره‌وه زیادی کرد: دوو ساڵ دوای واژۆ کردنی به‌رجام، ئێسته به‌ڵگه‌ی باش له‌به‌رده‌ست دایه که نیشانی ده‌دات، دیپلۆماسی ده‌توانێت کاریگه‌ری باشی هه‌بێت.
کری ئاماژه‌ی دا: من له چوار ساڵ ئیشی خۆم وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا توانیم کاری زۆر باش بکه‌م، به‌ڵام هیچیان وه‌ک ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران بایه‌خی نه‌بووه و مێژوویی نییه، ئه‌م ڕێککه‌وتنه به‌ری به ئێران گرت که نه‌توانێت چه‌ک ناڤۆکی به ده‌ست بێنێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد: کاتێک ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی ئه‌نجام بوو، ئێران هه‌نبانه‌ی ته‌واوی هه‌بوو که چه‌ندین چه‌کی ناڤۆکی دروست بکات، ئێمه ئه‌وانمان دڵنیا کرد که ده‌بێت پێکه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵبگرین. ئه‌م ڕێککه‌وتنه زۆر ده‌قیقه و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تی ئێستای ئه‌مریکا و ئاژانسی ناڤۆکیش به ده‌یان جار ڕایانگه‌یاندووه که ئێران پێبه‌ند بووه به ڕێککه‌وتنه‌که.
کری له کۆتاییدا ئاماژه‌ی دا: هیوادارم هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ درێژه‌دان و مانه‌وه‌ی به‌رجام هه‌وڵ بده‌ن و چالاکی پێویست ئه‌نجام بده‌ن، ئێمه ده‌بێت ئیمانمان به چاره‌سه‌ری و کاریگه‌ری دیپلۆماسی هه‌بێت.
Your Comment