مامۆستایه‌کی زمان ناسی کورد کۆچی دوایی کرد

ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور، پڕۆفیسۆری زانکۆکانی کانادا و مامۆستای زمان ناسی کۆچی دوایی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئەمڕۆ ئەمیر حەسەن پوور، زمان ناس و مامۆستاى زانکۆ لە شارى تۆرینتۆى کانادا لەتەمەنى ٧٤ ساڵیدا دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشیدا کۆچى دوای کرد.

ئەمیر حەسەن پوور، لە ساڵى ١٩٤٣ لە مەهاباد لە دایک بووە، لە شارى تۆرینتۆى کانادا مامۆستا بووە و هەر لەوێ دەژیا و  بە بیرمەندێکی هاوچه‌رخ ده‌ناسرا.

ساڵى ١٩٦٤ بەکالۆریۆسى لە زمان و ئەدەبى ئینگلیزى لە تاران تەواو کردووە، لە ساڵى ١٩٧٢ دکتۆراى لە زمانى ئینگلیزى هێناوە.

ساڵى ١٩٨٩ دکتۆرایەکى ترى لە زمان ناسى کۆمەڵایەتى و مێژووى هاوچەرخى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا وەرگرتووە و تێزى دکتۆراکەشى لەسەر  چۆنیەتى دروست کردنى زمانى ستاندارى کوردیی لە ساڵى ١٩١٨ بۆ ١٩٨٥ بووه‌.

لە ساڵى ١٩٨٦ەوە لە کانادا ژیاوە و مامۆستاى زانکۆکانى ویندسۆر، کۆنکۆردیا و تۆرینتۆ بووە.

هەروەها مامۆستاى یاریدەدەرى کۆلێژى شارستانیەتەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بووە لە تۆرینتۆ.

ئەمیر حەسەن پوور، چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەى زانستى بەزمانى ئینگلیزى و فارسى لەسەر زمان و  نه‌ته‌وه‌ی کورد و میدیا و گفتوگۆ و دیموکراسى و شێوازەکانى ڕەخنەگرتن لە ناسیۆنالیزم، جینۆساید و بزوتنەوە کۆمەڵایەتیەکان نووسیوە.

News Code 10915

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =