بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران شوناسی ئەنجامدەرانی هێرشەکانی تارانی ئاسکرا کرد و ڕایگەیاند کە پێشتر ئەم کەسانە لە موسڵ و ڕەقە جەنایەتیان کردووە.
دەقی بەیاننامەکە بەم شێوە بڵاوکراوەتەوە؛
بە خەڵکی بەشەرەفی ئێران رادەگەیێنین کە دوای ڕووداوە تیرۆریستیەکانی دوێنێ لە بینای پەرلەمان و مەزارگەی ئیمام خومەینی، شوناسی هێرشبەران و هەروەها شانە نووستووەکانی ئەم گرووپە ناسێندرایەوە.
ئەو گرووپە تیرۆریستیە کەدوێنێ لە تاران هێرشیان کردە سەر پەرلەمان و مەزارگەی ئیمام؛ ۵ کەس بوون لە ئەندامانی گرووپە وەهابی و تەکفیرییەکان کە تەڤلی گرووپە تیرۆریستی داعش بوون و لە وڵاتە چووبوونە دەرەوە و لە موسڵ و ڕەقە جەنایەتیان کردبوو.
ئەم کەسانە خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە قەبارەی گرووپێکی تیرۆریستی و بە فەرماندەیی ئەبوو عایشەی تیرۆریست لە فەرماندە باڵاکانی داعش، هاتبوونە ناو وڵات و دەیانەویست کاری تیرۆریستی لە شارە مەزەبییەکانی ئێران بکەن کە تێکشکێندران و سەرکردەکەیان کوژرا و ئەمانەش هەڵاتن.
ئێستاش بە هۆی ڕچاوکردنی هەندێ تێبینی کۆمەڵایەتی و ئەمنی ناوی بنەماڵەیی ئەم تیرۆریستانە بڵاو ناکرێتەوە.
ناوی ئەم پێنج تیرۆریستە بەم شێوە بڵاو کراوەتەوە؛ ڕامین ، سریاس ، فەرەیدون ، قیوم و ئەبوجەهاد.
Your Comment