به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ری فه‌رمی سووریا (سانا)، مێدیا ئه‌ورووپاییه‌کان ئاشکرایان کردووه که کوژراوه‌کانی خه‌ڵکی سڤیل له ده‌یره‌زوور له به‌رز بوونه‌وه دایه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، داعش هێرشی خومپاره‌یی کردووه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کانی قهسوور و جه‌وره له شاری ده‌یره‌زوور، به‌م هۆیه‌شه‌وه ۱۰ که‌س کوژراون و ۱۸ شارۆمه‌ندی دیکه‌ش به سه‌ختی بریندار بوون.
زۆربه‌ی کوژراوه‌کان و برینداره‌کان ژن و منداڵ بوون. داعش ڕۆژی ۲۰ی مه‌یش شاری ده‌یره‌زووری تۆپباران کرد که له‌م هێرشه‌دا ۱۰ که‌سی سڤیل کوژران و ۶۰ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
داعش له ساڵی ۲۰۱۴وه له ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌یره‌زوور جێگیر بووه و ئه‌م ناوچه‌یه‌ی داگیر کردووه و چه‌ند شوێنێکی به ته‌واوی گه‌ماڕۆ داوه که به ده‌ست هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی دمهیشقهوهیه.
http://www.mehrnews.com/news/۳۹۹۲۱۶۸/%D۸%AA%D۹%۸۴%D۹%۸۱%D۸%A۷%D۸%AA-%D۸%AD%D۹%۸۵%D۹%۸۴%D۸%A۷%D۸%AA-%D۸%AF%D۸%A۷%D۸%B۹%D۸%B۴-%D۸%AF%D۸%B۱-%D۸%AF%DB%۸C%D۸%B۱%D۸%A۷%D۹%۸۴%D۸%B۲%D۹%۸۸%D۸%B۱-%D۸%A۸%D۹%۸۷-%DB%B۲%DB%B۸-%DA%A۹%D۸%B۴%D۸%AA%D۹%۸۷-%D۹%۸۸-%D۸%B۲%D۸%AE%D۹%۸۵%DB%۸C-%D۸%A۷%D۹%۸۱%D۸%B۲%D۸%A۷%DB%۸C%D۸%B۴-%DB%۸C%D۸%A۷%D۹%۸۱%D۸%AA
Your Comment