بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلئەخبار، نووری مالیکی سەرۆکی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسای عێراق لە وتارێکدا وتی: ئیسراییل و پاشان ویلایەتە یەکگرتووەکان زیاترین سوودیان لە کۆبوونەوەکەی ڕیاز برد.
وتیشی: ئەمریکا لە ڕەوتی سەفەر بۆ عەرەبستانی سعوودی پارەیەکی زۆری دەست خست و گرێبەستگەلێکی زۆر گەورەی لە گەڵ بەرپرسەکانی سعوودیه واژۆ کرد و بەم شێوە سوودی زۆری وەدەست هێنا.
مالیکی هەروەها بە ئاماژە بە دۆخی قەیراناوی بڕێ لە وڵاتانی ناوچەکە وتی: ئەو دۆخە قەراناوییە کە زاڵ بووە بە سەر بڕێ وڵاتانی ناوچەکە، ئاکامی کاری بەرپرسانی عەرەبستانی سعوودییە. ئەوان ئەمڕۆ فەرماندەیی هاوپەیمانییەکی عەرەبی – ئیسلامییان لە ئەستۆدایە، شتێک کە لە مێژەوە بە دوایەوە بوون.
سەرۆکی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگهیاند: عەرەبستانی سعوودی، ئێران و هاوپەیمانەکانی کردووەتە ئامانج. بەرپرسانی سعوودی وا بۆی دەچن کە ئەبێ بڕیاری خۆیان پتەو بکەنەوە بۆ خەسار گەیاندن بە ئێران و بە پێی وتەکانی موحەمەد بێن سەلمان، شەڕەکە بکێشنە ناو سنوورەکانی ئێران.
جهختیشی کرد: عەرەبستانی سعوودی ئەوەندە بەهێز نییە کە بەو شێوە هەڕەشە لە ئێران بکات و لە لایەکی تریشەوە ئێران ئەوەندە لاواز نییە کە ئەو هەڕەشانە قبووڵ بکات. من لە سەر ئەو باوەڕەم کە ئەوانەش کە لە کۆبوونەوەی ڕیاز بەشدارییان کردووە، لە ژێر ئاڵای عەرەبستاندا لە گەڵ ئێران شەڕ ناکەن. تەنانەت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش ئامادە نییە کە ئەو کارە بکات.
مالیکی زیادی کرد: لە کۆتاییدا ئەوە عەرەبستانە کە زیاترین و قورسترین شکستەکانی بەر دەکەوێت. عەرەبستانی سعوودی پارەکانی خۆی بەخشی تا پەردە لە ڕواڵەتی دهستدرێژی کارانەی خۆی لادات. ئەو پرسە خەسارێکی گەورە دەگەیێنێتە سعوودییەکان.
شیاوی باسە، موحەمەد بێن سەلمان جێگری وەلیعەهدی سعوودی پێشتر لە وتارێکی سەرەنج ڕاکێشدا پاگەندەی کردبوو کە عەرەبستانی سعوودی شەڕەکە پهلکێشی ناو سنوورەکانی ئێران دهکات!
Your Comment