بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە، عەدی خدران فەرمانداری ناوچەی ئەلخالس لە پارێزگای دیالەی عێراق وتی: بە پێی زانیارییەکان، خ-ع کە یەکێک لە ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشی ڕژێمی بەعس و یەکێک لە جێگرەکانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش دەهاتە ئەژمار لە هێرشی ئاسمانی لە لای ڕاستی موسڵ کوژراوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەو تیرۆریستە کە پلەی سەرتیپی لە ڕژێمی سەددام هەبوو لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ لە سەرکردەکانی ئەلقاعیدە و ناسراو بە زەرقاوی خالس بوو کە بەرەو حەویجە هەڵات و بە ناسنامەی ساختەوە بۆ چەند ساڵ خۆی شاردەوە و بە هێرشی داعش و هێز گرتنی ئەو گرووپەوە بوو کە چووە ڕیزی ئەوانەوە.
ئەو کەسە یەکێک لە کەسە گرنگەکانی داعش لە بواری بەرگرییەوە بوو و هەروەها دۆسیەیەکی گەورەی لە بواری کوشتنی کەسگەلی بێ گوناح لە پارێزگاکانی عێراق و بەتایبەتی دیالە هەبوو.
بۆچوونی ئێوە