AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٢ ١٨:٥٥

میتی تورکیا لیستی ئەندامانی پەکەکەی ناو یەپەگە بڵاو دەکاتەوە

میتی تورکیا لیستی ئەندامانی پەکەکەی ناو یەپەگە بڵاو دەکاتەوە

میتی تورکیا ئیدعای کرد کە لیستێکی لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە ئامادە کردووە کە پاش بڕیاری چەکدانانی ئەو ڕێکخراوە بە چەکەکانیانەوە تەڤڵی یەپەگە بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی دەوڵەتی تورکیا (دەیلی سەباح) لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە قۆناغی هەستیاری پڕۆژەی "تورکیای بێ تیرۆریزم" لە پاش کۆنگرەی هەڵوەشانەوەی پەکەکە و بڕیاری ئەو ڕێکخراوە بۆ کشانەوەی یەکجاری لە خاکی تورکیا، نووسی: ئەنقەرە هێشتا نیگەرانی لقی سووریای ئەو ڕێکخراوە واتە یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە)ـه، چونکە بەپێچەوانەی لقەکانی تر بەشداری ڕەوتەکە نەبووە.

دەیلی سەباح ئەو دۆخەی بە "هێڵی سوور"ی تورکیا پێناسە کرد و زیادی کرد: لە ئەگەری پێشێل‌کرانی ڕێککەوتنی یەپەگە لە ئەرتەشی سووریا، ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە سنوورە باشوورییەکانی هەیە.

ئەو ڕۆژنامەیە هەروەها ئیدعای کرد کە ڕێکخراوی هەواڵگریی تورکیا(میت) لیستێکی لە ئەندامانی پێشووی پەکەکە ئامادە کردووە کە لە عێراقەوە تەڤڵی یەپەگە بوونە و چەکەکانیان ڕادەستی ئەو هێزانە کردووە و هوشداری دا کە ئەنقەرە ڕێگە بە ئاوها شوێن‌گۆڕکێیەک نادات.

News ID 57427

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha