-
تویتەری نووسینگەی ڕێبەری باڵای ئێران: پشت بەخوا ڕژێمی زایۆنی شکست دەدەین
تویتەری نووسینگەی ڕێبەری باڵای ئێران نووسی: کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوان بە خوا، ڕژێمی زایۆنی شکست دەدات.
-
بریندار بوونی نزیک بە 1800 ئێرانی لە هێرشەکانی ئیسرائیل
وەزیری تەندروستی وتی: تا ئێستا نزیک بە هەزار و هەشتسەد بریندار لە هێرشەکانی ئیسرائیل هەبووە کە زۆربەیان خەڵکی سڤیل و خەڵکی ئاسایین.
-
کاردانەوەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی فەرمی، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانی بە توندترین شێوە ئیدانە کرد و داوای وەڵامدانەوەی نێودەوڵەتی و دەربڕینی هاوڕێی لەگەڵ گەل و حکومەتی ئێرانی کرد.
-
زیانی یک ملیارد "شێکێل"ی ئیسرائیل لە هێرشی مووشەکی ئێران
بەرپرسانی زایۆنی ددانیان بە زیانە سەرسامهێنەرەکان لە ئەنجامی هێرشی مووشەکیی ئێران دژی سەرزەوینە داگیرکراوەکاندا هێنا.
-
ئێران چوارەمین F35 ئیسڕائیلی داخست
فڕۆکەیەکی دیکەی شەڕکەری جۆری F35 لە تەبرێزی ئێران کەوتە خوارەوە.
-
شەپۆلی نۆهەمی هێرشی بەهێزانەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل؛ حەیفا سووتێندرا
هێزە چەکدارەکانی ئێران بە دەیان مووشەکی پێشکەوتوو هێرشیان کردەوە سەر ئیسڕائیل.
-
هۆشداریی ئێران بە دانشتوانی تەلئەبیب؛ بەجێبێڵن ئەگینا ئەکوژرێن
سپای پاسدارانی ئێران هۆشداریی بە دانیشتوانی تەلئەبیب دا ئەو شارە چۆڵ بکەن.
-
بۆ زایۆنییەکان لە کرانە ئامانجی حەیفا و تلاڤیڤ تۆقاون؟
لە وەڵامی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشێکی نوێدا ناوچە ستراتژییەکانی باکوور و ناوەندی سەرزەوینە داگیرکراوەکانیان کردۆتە ئامانج و ئەمە نیگەرانیی زۆری بەرپرسانی زایۆنیی بەدواوە بووە.
-
ئیسڕائیل دای لە بینای هەواڵی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران
ڕژێمی زایۆنی بینای ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێرانی کردە ئامانج.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: ئیسڕائیل لە هەر ئاستێکدا دەستدرێژی بکات لەو ئاستەدا دەمکوتی ئەکەین
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە ئیسڕائیل لە هەر ئاستێکدا دەستدرێژی بکاتە سەر وڵاتمان لەو ئاستەدا دەمکوتی دەکەین.
-
دەستگیریی تیمێکی ڕژیمی زایۆنی لە تاران/ 28 کەس گیراون
دوای پێوشوێنگرتنی هێزە ئەمنییەکانی ئێران چەندین باڵی چالاکی سیخۆری و ئۆپەراسیۆنیی ڕژیمی زایۆنی لە تاران دەستگیر کران و لە قەوارەی 15 دۆسیەدا ڕادەستی دادسەرای ئەمنیی تاران کران.
-
هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژاوای تاران
چەند خولەکێک لەمەوبەر ڕژێمی زایۆنی بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژئاوای تاران کردە ئامانج.
-
دەیلی تلگراف: سیستەمی بەرگری ئیسرائیل هەمبەر مووشەکەکانی ئێران تێکشکاون
ڕۆژنامەی بریتانیایی دەیلی تێلێگراف دانی پێدانا کە سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشە بەربڵاوەکانی ئێران تێکشکاوە.
-
ئێران پاڵاوگەی گازی حەیفا کاول دەکات
پاڵاوگەی گازی شاری حەیفا بە هۆی مووشەک لێدانی هێزی ئاسمانیی ئێران، کاول بووە.
-
بەرپرسی ئەمنیی سوپای ئیسڕائیل لە هێرشی ئێراندا کوژرا
میدیاکانی زایۆنیستی ڕایانگەباند. مایکل (میکی) نەهوم، بەرپرسی ئەمنیی سوپای ڕژیم لە هێرشی مووشەکی ئێراندا کوژرا.
-
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دژی ئیسڕائیل هیچی پێنەکرا
دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەبری ئەوەی بە توندی ئیدانەی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بکات،هیچی پێ نەکرا.
-
دۆزینەوەی کارگەیەکی دروستکردنی دڕۆنی خۆکوژی لە ئیسفەهان
جێگری سەرۆکی پۆلیسی پارێزگای ئیسفەهان وتی: ئەفسەرانی پۆلیس، لە ڕێگەی چاودێری وردەوە، لە کارگەیەکی نزیک شاری ئیسفەهان لە هەڵگرتنی کەرەستە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مایکرۆ درۆن ئاگادارکرانەوە.
-
ڕۆیتێرز: ئێران لە ژێر گوشاردا دانوستان ناکات
هەواڵدەری ڕۆیتێرز لە زمانی سەرچاوە ئاگادارەکانەوە ڕایگەیاند کە تاران لە ژێر گوشاری هێرشەکاندا دانوستانی ئاشتی ئەنجام نادات.
-
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر نەخۆشخانەی فارابی لە کرماشان
نزیکەی کاتژمێر ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دوابەدوای هێرشی ڕژێمی تاوانکاری زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەیەکی شاری کرماشان، نەخۆشخانەی فارابی لە نزیک بوردومانەکە بوو و زیانی گەورە بەرکەوتووە.
-
کشانەوەی ئێران لە NPT ڕاست نییە
ئەمڕۆ مەجلیسی شۆرای ئیسلامی هیچ بڕیارێکی بۆ کشانەوەی ئێران لە ئێن پی تی دەرنەکرد و هەواڵەکانی پەیوەست بەم بابەتەش ڕاست نین.
-
ئێران: وڵاتانی پاڵپشتی ئیسرائیل هاوبەشی تاوانەکانی ئەم هێرشانەن
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەموو ئەو وڵاتانەی کە بە جۆرێک پاڵپشتی لە ئیسرائیل دەکەن و یان بەدوای پاساودانی ئەو جەنایەتانەن وەکوو هاوبەشی تاوان لە ئەو هێرشانەن.
-
ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس تایبەت بە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر ئێران کۆدەبێتەوە
سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس، کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەمڕۆی ئەم گرووپە بە دوای هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئێرانی ڕاگەیاند
-
11 شەپۆلی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
مێدیا عێبرییەکان ئاماژەیان داوەتە سەر جێبەجێ کردنی 11 شەپۆلی هێرشی مووشەکی لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر ئیسرائیل.
-
پۆلیسی ئیسڕائیل: دۆخمان زۆر شڕە
وتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیل لە دوای شەپۆلی هێرشە مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی ئێران، خراپتربوونی دۆخی ناوچە داگیرکراوەکانی ڕاگەیاند.
-
وەزیری ئابووری نوێ ئێران هەڵبژێردرا
سەید عەلی مەدانیزادە بە دەنگی ئەندامانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وەک وەزیری ئابووری هەڵبژێردرا
-
پزشکیان: ئێمە دەستدرێژیمان نەکردووە/پێویستمان بە یەکگرتوویی ناوخۆییە
سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر پێداویستی بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیسررائیل وتی: ئەمڕۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستمان بە یەکگرتوویی و پتەو بوون هەیە و ئەبێ هەر جۆرە جیاوازییەک وەلا بنێین.
-
ئێران سیخوڕێکی ئیسڕائیلی لەسێدارەدا
ئەو سیخوڕە مۆساد دوای تێپەڕینی کاروباری دادوەری و یەکلاییکردنەوەی بڕیارەکە لە دادگای باڵای ئێران، ئەمڕۆ هەڵواسرا.
-
سپای پاسداران : سیستەمی بەرگری دوژمنمان لەکار خست
سپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: لە شەپۆلی نوێی ئۆپراسیۆنی مووشەکی بە بەکارهێنانی شێوەی نوێ، سیستەمی بەرگری دوژمنمان تووشی کێشە کرد و بەشە بەرگرییەکانی ئیسرائیل یەکتریان کردە ئامانج.
-
کوژران و برینداربوونی زیاتر لە 130 ئیسڕائیلی بە هۆی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران
سەرچاوە زایۆنیستییەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە 130 کەس لە هێرشە کوشندەکانی ئێران کوژران و بریندار بوون.
-
شەڕی ئێران و ئیسڕائیل جارێ درێژەی دەبێت
سەردار موحسێن ڕەزایی، ئەندامی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: شەڕی ئێران و ئیسڕائیل جارێ درێژەی دەبێت.